کەتائیبی سەیدولشوهەدا تۆمەتبارکردنیان بە تێوەگلان لە ڕووداوەکانی خەبات ڕەتدەکاتەوە

٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٢ پاش نیوەڕۆ

کەتائیبی سەیدولشوهەدا تۆمەتبارکردنیان بە تێوەگلان لە ڕووداوەکانی خەبات ڕەتدەکاتەوە

پەنجەرە

لەبەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی کەتائیبی سەیدولشوهەدا ئەو زانیارییانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە بەشدارییان لە ئاڵۆزییەکانی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دەکەن.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەکەیاندا دەشڵێن: دەمانەوێت سکاڵای یاسایی بجوڵێنن دژ بەو کەسانەی کە تۆمەتبارکردنی وەهایان بڵاوکردووەتەوە.
 
لە ڤیدیۆیەکدا کە سێ ڕۆژ پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، تیایدا "دانپێدانانی" نێچیروان هەرکی- بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوەدەکات بە پیلانی سەرۆک هۆزی هەرکی و سەرکردەیەکی کەتائیبی سەیدولشوهەدا، ویستویانە گرژیی و ئاڵۆزیی و کاری تێکدەرانە لە هەولێر و دهۆک ئەنجام بدەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو