هاوپەیمانەکانی پارتی و یەکێتی لەعێراق کێن؟
٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە شیعە و سونەکانی عێراق دابەش بوون بۆ سەر دوو بەرەی ڕکابەر، بەجۆرێک پارتی و چەند لایەنێکی شیعە و سونە لە بەرەیەکدان، هەروەها یەکێتیش لەگەڵ چەند لایەنێکی ئەو دوو پێکهاتەیەی عێراق چووەتە بەرەیەکەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی مالکی، موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، نزیکایەتی لەنێوانیان دروستبوە و لە یەک بەرەدان.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوپەیمانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی سودانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق و گروپە شیعەکانی تر، چوونەتە یەک بەرەوە.
عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی حیکمە و چەند لایەنێکی تر هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو بەرەیەدا، ئەوەش لەکاتێکدا ململانێی ناوخۆیی هەرسێ پێکهاتەکەی عێراقی گیرۆدە کردووە.
گەورەترین گرفتی بەرەی پارتی و مالکی لەکاتێکدایە، بەشێک لە لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەر بە میلیشیا شیعەکانن و پێناچێت پشت لە بەرەکەی تر بکەن، بەتایبەت کەتیبەکانی "سەیدئەلشوهەدا" کە لەلایەن پارتییەوە بە ئاڵۆزییەکانی قەزای خەبات تۆمەتبار کران و 7 کورسییان لە نێو لیستی دەوڵەتی یاسادا هەیە.