ڕەمزی کارتاڵ بۆ پەنجەرە: ئومێد هەیە بەمنزیکانە شوێنی ئۆجەلان بگۆردرێت
٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٣٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ڕەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و بەرپرسی باڵای پەکەکە لە ئەوروپا دەڵێت، ئومێد هەیە لە نزیکترین کاتدا هەوڵی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گۆڕینی ئەو جێگەیەی تێیدایە، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کارتاڵ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گۆڕینی جێگەی ئۆجەلان و باشکردنی بارودۆخی، داخوازی گەلی کورد و بەشێکیشە لە بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی.
دەشڵێت: دەبێت کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا هەنگاوی جدی بنێت بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی و پەرلەمانیش یاسا بۆ پرۆسەکە ئامادە بکات، بۆئەوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی زیاتر بچنە پێشەوە.