مەفرەزەی گەڕۆکیان پێکهێناوە؛ جوڵەی د1عـ.،.ــ..ـش لەناوچە جێناکۆکەکان زیاد دەکات

٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٤١ پاش نیوەڕۆ

مەفرەزەی گەڕۆکیان پێکهێناوە؛ جوڵەی د1عـ.،.ــ..ـش لەناوچە جێناکۆکەکان زیاد دەکات

پەنجەرە

جموجۆڵی د1عـ..ـش لە هەندێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەریهەڵداوەتەوە، چەکدارەکان بەشێوەی مەفرەزەی گەڕۆک و لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە هاتوچۆ دەکەن، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیش بەوردی چاودێرییان دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: چەکدارەکانی د1عـ..ـ..،ــش لەو ناوچانە جوڵەیان هەیە کە بۆشایی ئەمنین و هیچ هێزێکی عێراقی و کوردییان تێدا جێگیر نەکراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: چەکدارەکان بەشێوەی مەفرەزەی بچوک و بە ماتۆڕسکیل هاتوچۆ دەکەن، ڕەنگە بیانەوێت بەهۆی وەرزی زستانەوە حەشارگەکانیان توندوتۆڵ بکەن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، لە وەرزی زستاندا جموجۆڵی د1عـ.،.ــ..ـش زیاد دەکات، چونکە نالەباری کەشوهەوا لە بەرژەوەندی ئەوانە و زۆرجار خراپی کەشوهەوا بۆ چالاکی تیرۆرستی دەقۆزنەوە.

لایخۆیەوە نازم کەهیە، رێکخەری پێشووی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د1عـ.،..ــ..ـش زیاتر لە ناوچە دوورەدەستەکان جوڵەیان هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو