ئیسماعیل حەدیدی بۆ پەنجەرە : مانەوەی رێبوار تەها لە پۆستەکەی بەپێی رێککەوتنێکی نوێ یەکێکە لە ئەگەرەکان
٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک دەڵێت، تا ئێستا عەرەبی سونە گفتووگۆی نێوخۆیی ئەنجام نەداوە بۆ دانانی کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، مانەوەی رێبوار تەها لە پۆستەکەی یەکێکە لە ئەگەرەکان.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تا ئێستا ڕای زاڵ لە نێو عەرەبی سونەدا وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە لە یەکێتی.
بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک، دوو ساڵ پۆستی پارێزگار لای یەکێتی و دواتر دەبێت پۆستەکە ڕادەستی عەرەبی سونە بکات.
حەدیدی دەڵێت: مانەوەی رێبوار تەها لە پۆستەکەی بەپێی رێککەوتنێکی نوێ یەکێکە لە ئەگەرەکان.
جەختیکردەوە: یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەرێم.