یەکگرتووی ئیسلامی پرۆژەیەک پێشکەش بە لایەنەکان دەکات
٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری، پرۆژەیەکی خستووەتە بەردەم ئەو دوو لایەنە بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکان بەیەکێتی و پارتیشەوە پێکەوە گفتووگۆ لەگەڵ لایەنە شیعەکاندا بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بە یەک پرۆژە و یەک ستراتیژ بچینە گفتووگۆی پێکهێنانی حکومەتەوە.
دەشڵێت: پرۆژەکەمان ئاراستەی سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کردووە و چاوەڕوانی وەڵامین.