فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: پێشمەرگە و سوپای عێراق ناتوانن پێشڕەوی بکەن بۆ ئەو ناوچانەی بە بۆشایی ئەمنی ناسراون 

٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٥٢ پاش نیوەڕۆ

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: پێشمەرگە و سوپای عێراق ناتوانن پێشڕەوی بکەن بۆ ئەو ناوچانەی بە بۆشایی ئەمنی ناسراون 

پەنجەرە

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە پێیوایە، پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەناوچە کێشە لەسەرەکان، لەبری پێکهێنانی لیوای هاوبەش پێویستی بە پێکهێنانی فیرقە و زیادکردنی ژمارەی هێزەکانە.

عەمید روکن دلێر مەحمود مستەفا، سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی 4ـی پێشمەرگە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێکهێنانی یەک لیوای هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان کەمە و ناوچەکە فراوانە.

دەشڵێت: ئەگەر بکرێتە چەند لیوایەک یان فیرقەیەکی تەواو، دەتوانرێت زۆربەی بۆشاییە ئەمنییەکان پڕ بکرێتەوە.

فەرماندە باڵاکەی پێشمەرگە هیوای خواست، ژمارەی ئەو هێزە هاوبەشانەی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان پێکهێنراون زیاد بکرێت، وەک ئەو دەڵێت" لەئێستادا هیچ کام لەپێشمەرگە و سوپا ناتوانن پێشڕەوی بکەن بۆ بۆشاییە ئەمنییەکان، لەکاتێکدا ناوچەکان زۆر فراوان و سەختن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو