عەلی باپیر بۆ پەنجەرە: کاک شاسوار داوای سەرۆک لیستی کرد و کاک عەلی حەمە ساڵحیش وتی مەسەلەکە نەوەی نوێی تێدا بێت دەکشێمەوە
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ڕایدەگەیەنێت، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەریەکە و بە دۆڵێکدا دەڕۆن، ئەنجامدانی کاری گەورە پێویستی بە عەقڵ و دڵی گەورە هەیە، بەڵام عەقڵ و دڵەکان گەورە نین.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ویستمان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆبکەینەوە و لەگەڵ یەکگرتوو گفتوگۆمان کرد، بۆ ئەوەی ببینە بنەما و ئەوانیتریش بانگهێشت بکەین، یەکگرتوو داوایکرد نەوەی نوێشی تێدا بێت.
عەلی باپیر دەشڵێت: هەرچەندە نەوەی نوێ هی ئەوە نییە بە ڕێگەیەک لەگەڵیدا بڕۆیت، ڕەوتی هەڵوێستیش ئامادەبوون و قسەشمان لەگەڵ کاک لاهور کرد، دواتر کاک شاسوار داوای سەرۆک لیستی کرد، کاک عەلی حەمەساڵحیش وتی مەسەلەکە نەوەی نوێی تێدا بێت دەکشێمەوە، ئەوەبو شتەکان تێکچوون.
ئەم وتانەی عەلی باپیر پەیوەستە بەو هەوڵەی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە درا بۆ پێکهێنانی لیستی هاوبەش.