زیانەکانی لافاو لە ٢٤ کاتژمێردا؛ ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بون

١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٦ پاش نیوەڕۆ

زیانەکانی لافاو لە ٢٤ کاتژمێردا؛ ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بون

پەنجەرە

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و بەهۆی لافاو و باران بارینی زۆرەوە، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش بریندار بون.

زۆرترین قوربانی لە قەزای چەمچاڵ بوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بون.

ئەو دوو کەسەی لە چەمچەڵ گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خاوەن پێداویستی تایبەت بوە، ئەویتریان پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵ بوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە مزگەوت دیوار بەسەریدا ڕووخاوە.

هەروەها لەناو شاری کەرکوک ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەهۆی لافاوە و لە ئەنجامی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بوە. لە سنوری لەیلانیش کچێکی تەمەن ٩ ساڵ بەهۆی لافاوەوە ژیانی لەدەستداوە.

لە شاری کەلاری ناوەندی ئیداری گەرمیانیش، منداڵێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستداو درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نێو ڕووباری سیروان و لە نزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو