سەرچاوەیەک لە ڕۆژئاڤا: تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سوریا ئەستەمە
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەریی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، دانوستانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە خاوی بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا هەنگاوێکی ئێجگار قورس و بگرە ئەستەمە، چونکە ئەم دوو هێزە هیچ شتێک پێکەوە گرێیان نادات.
سەرچاوەکە دەڵێت: بەشێک لە شەڕڤان و فەرماندەکانی هەسەدە ژنن و سوپای سوریا ژنی تێدایە نییە، بیروباوەڕی هەسەدە و سوپا زۆر دوورن لەیەکترییەوە، بۆیە هیچ شتێک ئەم دوو هێزە پێکەوە گرێ نادات و تێکەڵکردنیان هەرگیز ڕوو نادات.