"بەتەمای چییە؟" هێشتا کۆمپانیای BP هەنگاوی کرداریی بۆ پەرەپێدانی نەوتی کەرکوک نەناوە

١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٩ پاش نیوەڕۆ

"بەتەمای چییە؟" هێشتا کۆمپانیای BP هەنگاوی کرداریی بۆ پەرەپێدانی نەوتی کەرکوک نەناوە

پەنجەرە

دوای تێپەڕبونی نۆ مانگ بەسەر واژۆکردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بی پی بەریتانیدا، هێشتا کۆمپانیاکە هەنگاوی کرداریی بۆ پەرەپێدانی نەوت لە چوار کێڵگەکەی کەرکوکدا نەناوە.

ئەو چوار کێڵگە نەوتییەی کە بڕیارە کۆمپانیای بی پی بەریتانی کاریان تێدا بکات، بریتین لە کێڵگەکانی (کەرکوک، بای حەسەن، خەباز و جەمبور).

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکور کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمپانیای بی پی هێشتا دەستیان بە کاری پەرەپێدانی نەوت نەکردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی تۆمارکردنی پێداویستی و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانن.

بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ئێستادا 330 هەزار بەرمیلە، دوای دەستبەکاربونی کۆمپانیا بەریتانییەکە و پەرەپێدانی نەوتی پارێزگاکە، چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت زۆر زیاد بکات.

سەرچاوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکور وتی: کۆمپانیای بی پی بە چەند تیمێک کار دەکەن، ئەندامانی تیمەکەن تێکەڵەن لە بەریتانی، ئەمەریکی، ئیسپانی و کەنەدی و ژمارەیان نزیکەی 80 کەسە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو