٦ مانگە سەرۆکایەتی هەرێم لێبوردنی تایبەتی بۆ سزادراوێک دەرکردووە و تائێستا ئازاد نەکراوە

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٤ پاش نیوەڕۆ

٦ مانگە سەرۆکایەتی هەرێم لێبوردنی تایبەتی بۆ سزادراوێک دەرکردووە و تائێستا ئازاد نەکراوە

پەنجەرە

ماوەی شەش مانگە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لێبوردنی تایبەتی بۆ سزادراوێکی نێو گرتوخانەی  چاکسازی گەورانی هەولێر دەرکردووە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

سزا دراوەکە ناوی (ئەحمەد محەمەد)ـە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لێبوردنی تایبەتی بۆ دەرکردووە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان ئازادیان نەکردووە.

سزادراوەکە کە بڕیاری لێبوردنی تایبەتی بۆ دەرکراوە، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە و نزیکەی دوو ساڵ و نیوە لە زینداندایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو، سزادراوێکی دیکە بە لێبوردنی سەرۆکایەتی هەرێم ئازادکرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو