بۆ یەکەمجار پەنجەرە ناوی تەمیمی بڵاوکردبویەوە؛ ئایا حەلبوسی ڕازی دەبێت محەمەد تەمیمی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت؟

١٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٤ پاش نیوەڕۆ

بۆ یەکەمجار پەنجەرە ناوی تەمیمی بڵاوکردبویەوە؛ ئایا حەلبوسی ڕازی دەبێت محەمەد تەمیمی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت؟

پەنجەرە

دوای ئەوەی دەنگۆی ڕوودانی ناکۆکی لە نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و محەمەد تەمیمی جێگری سۆشیال میدیای عێراقی تەنی، محەمەد تەمیمی ڕوودانی ناکۆکی ڕەتدەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی عێراق لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە، حەلبوسی ڕازی نییە بە پێدانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە محەمەد تەمیمی، ئەمەش ناکۆکی قوڵی لەنێوانیان دروستکردووە.

لە وەڵامدا، محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم ڕایگەیاند: هیچ لێکترازانێک ڕووینەداوە و من جێگری سەرۆکی پارتی تەقەدومم، کاتیشم نییە بۆ وەڵامدانەوەی چیرۆکە بێ بنەماکان.

بڵاوبوونەوەی ناکۆکی نێوان حەلبوسی و تەمیمی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەکاتێکدایە، پێشتر پەنجەرە بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر ئەو زانیارییە لابرد کە محەمەد تەمیمی یەکێکە لەو سەرکردانەی سونە کە چانسی وەرگرتنی پۆستەکەی هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو