تەنها لەمساڵدا 19 حاڵەتی کوشتن لە گەرمیان تۆمارکراوە

٢٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٠ پاش نیوەڕۆ

تەنها لەمساڵدا 19 حاڵەتی کوشتن لە گەرمیان تۆمارکراوە

پەنجەرە

بەپێی ئاماری فەرمی دامودەزگا ئەمنییەکانی گەرمیان، ڕێژەی کوشتن و شەڕ لە ناوچەی گەرمیان لە ماوەی ئەمساڵدا زۆر زیاترە لە ساڵانی ڕابردوو، زۆربەی ڕووداوەکانی کوشتنیش پەیوەندییان بە کێشەی زەویوزارەوە هەبووە.

ئامارە فەرمییەکان دەرخەری ئەوەن، لە ماوەی ئەمساڵدا 19 کەس لە گەرمیان کوژراون، دوا ڕووداوی کوشتن کوژرانی سێ برا و ئامۆزایەک بوو لە گوندی خاڵەبەگی گەرمیان لەسەر کێشەی زەویوزار.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا، دوو برای تر لە گوندێکی گەرمیان لەسەر کێشەی زەویوزار کوژران، هەروەها ڕووداوەکەی شاری کفریش کە ئەکبەری حاجی ڕۆستەم و کوڕ و باوکێکی عەرەب کوژران، سەرچاوەکەی دیسانەوە کێشەی زەویوزار و کاری جوتیاریی بو.

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، لەماوەی ئەمساڵدا 540 ڕووداوی شەڕکردن لە ناوچەی گەرمیان تۆمار کراون، زۆربەی شەڕەکانیش چەقۆیان تێدا بەکارهێنراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو