بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تەقتەق دەستپێدەکاتەوە

٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٣ پاش نیوەڕۆ

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تەقتەق دەستپێدەکاتەوە

پەنجەرە

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق دەستیپێکردووە و لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی دوو هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق بگەیەنرێتە پێنج هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

دەشڵێت: ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە سەرووی 200 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات، تەنها حەوت هەزار بەرمیلی هی سنوری سلێمانییە و ئەویش نەوتی کێڵگەی گەرمیان "حەسیرە"یە لە ئیدارەی گەرمیان.

کێڵگەی نەوتی تەقتەق، ئەگەرچی سەر بە قەزای کۆیەیە و لەپارێزگای هەولێرە، بەڵام کە سنووری دەسەڵاتی یەکێتی دایە.

کێڵگەکە بەیەکێک لە سەرەتاییترین ئەو کێڵگانەی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت کە لە دوای ڕاپەڕینەوە نەوتی لێ بەرهەمهێنراوە. لە ساڵی 2002ـیشەوە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی وەبەرهێنانی لە کێڵگەکەدا دەستپێکرد و دواتر فراوانی کرد، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمەکەیەوە کارکردن تیایدا ڕاگیرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو