شارەزایەکی سەربازیی: دەنگۆی چەکدانانی میلیشیا شیعییەکان تاکتیکە

٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ

شارەزایەکی سەربازیی: دەنگۆی چەکدانانی میلیشیا شیعییەکان تاکتیکە

پەنجەرە

دوای ئەوەی میلیشیا شیعەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ چەکدانان دەربڕی، شارەزایەکی بواری سەربازیی دەڵێت: ئەو گروپانە هەرگیز دەستبەرداری چەک نابن و گوتارەکانیان لەچوارچێوەی تاکتیکدایە.

بەبیانووی چەسپاندنی سەروەری یاسا و بونی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا، میلیشیا شیعەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ دەستبەرداربون لە چەکەکانیان دەربڕی، هەرچەندە گروپی حـیـ.ـ.ـزبـ.،.ـوڵڵا چەکدانانی ڕەتکردەوە.

حەمدی گلی، شارەزای بواری سەربازیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا بڕیاری یەکلاییکەرەوەی بۆ داماڵینی میلیشیا شیعەکان لە چەک داوە، گروپەکان دەیانەوێت دۆخەکە وا پیشان بدەن خۆیان دەستبەرداری چەک بون، لەم ڕێگەیەوە پەیام بە ئەمەریکا دەدەن و خۆیان لە فشار دەپارێزن.

دەشڵێت: ئامادەیی گروپەکان بۆ چەک دانان تاکتیکە و پلانی ئێرانە، ئەگینا ئەو گروپانە هەرگیز دەستبەرداری چەک نابن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو