ساڵەح موسلیم بۆ پەنجەرە: دەستوەرانی تورکیا هۆکاری ئاڵۆزبونی دۆخەکەیە
٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرباری ڕوودانی ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و گروپە چەکدارە نزیکەکان لە تورکیا لەناوچەی حەلەب، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە"، دۆخی کورد لە سوریا بە باش وەسفدەکات.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە"، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گروپەکانی سەر بە تورکیا هەوڵی ئاڵۆزی و نانەوەی پشێوی دەدەن، بەڵام هێزەکانی هەسەدە بەرەنگاریان بونەتەوە.
دەشڵێت: هەسەدە جگە لەوەی بەرەنگاری هێرشی گروپەکانی سەر بە تورکیا بوەتەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.
جەختیکردەوە: لەکاتێدا حکومەتی دیمەشق و هەسەدە گفتووگۆ لەسەر پێکهێنانی سوپا دەکەن، تورکیا دەستوەردان دەکات و ئەمەش هۆکاری ئاڵۆزبونی دۆخەکەیە.