پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ پەنجەرە: پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە یاسایە و سەرناگرێت
٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پلە بەرزکردنەوەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەر ناگرێت، چونکە ئەمە پێویستی بە پارە و هەبونی چوارچێوەی یاساییە.
جەمال ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمان و کاندیدی دەرچوو، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: باوەڕ ناکەم، پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران سەر بگرێت، چونکە ئەمە پێویستی بە پارەیە، خەرجکردنی پارەش چوارچێوەی یاسایی دەوێت، چوارچێوەی یاساییش دەبێت بخرێتە نێو یاسای بودجەوە.
دەشڵێت: ئەو پارەی ئێستا لەبەردەست وەزیری داراییە لە یاسای بودجەی 2025 پەسەند کراوە، بۆیە پلە بەرز کردنەوە پارەی دەوێت، خەرجکردنی پارەش پێویستی بە یاسایە.