سەرچاوەیەک لەلایەنە شیعەکان بۆ پەنجەرە: پەیامەکانی ئەمەریکا باسی هێرشیان تێدا نییە بەڵام ناوەڕۆکەکانیان ئاماژەی تێدایە
٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، ناوەڕۆکی پەیامەکانی ئەمەریکا لەبارەی گروپە میلیشیا شیعەکان بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەمەریکا پێیڕاگەیاندوون مانەوەی چەک لە دەستی ئەو گروپانە قەبوڵ ناکات.
سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە پەیامەکانی ئەمەریکادا باسی هێرشکردنە سەر هێزە چەکدارە شیعەکان نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیامەکانی ئاماژەی تێدایە و وشەی "قەبوڵ نەکردن"ی تێدا بەکارهێنراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: گروپە چەکدارەکان نزیکەی 90 پەرلەمانتاریان هەیە، هەر شتێک ڕووبدات ڕەنگە بکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە.