سەفین مەلا قەرە بۆ پەنجەرە: ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان نەیاری زۆرە 

٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٣ پاش نیوەڕۆ

سەفین مەلا قەرە بۆ پەنجەرە: ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان نەیاری زۆرە 

پەنجەرە

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان نەیاری زۆرە و هەردوو ئاراستەکەی بزووتنەوەی گۆڕانیش کەمتەرخەمن لەوەی تا ئێستا ناکۆکییەکانیان چارەسەر نەکردووە.

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی کاریگەر بوو، بۆیە بزووتنەوەکە نەیاری زۆرە بە ئێستاشەوە.

سبەینێ چوارشەممە، ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەردوو ئاراستەکەی بزووتنەوەی گۆڕانی دیاریکردووە تا کۆنفرانس ببەستن.

سەفین مەلا قەرە دەڵێت: پرۆژەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئێستاشەوە پرۆژەیەکی گەورەیە و مەسەلەکە پەیوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە نییە، هەردوو ئاراستەی گۆڕان کەمتەرخەمن لەوەی ڕێکناکەون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو