هەرێم کارەبا لە دیالە دەبڕێت و دەیداتە کەرکوک و نەینەوا

٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٤٤ پاش نیوەڕۆ

هەرێم کارەبا لە دیالە دەبڕێت و دەیداتە کەرکوک و نەینەوا

پەنجەرە

هەرێمی کوردستان کارەبای پارێزگای دیالەی بڕیووە و کارەبا بۆ ئەو پارێزگایە هەناردە ناکات، بەڵام بەردەوامە لە پێدانی کارەبا بە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا.

کۆمپانیای قەیوان لە بازیانەوە و کۆمپانیای ئەگریکۆ لە وێستگەی کارەبای سەرقەڵاوە، پێشتر کارەبایان بە پارێزگای دیالە دەدا، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە پێدانی کارەبا بە پارێزگای دیالە ڕاگیراوە.

لە ئێستادا کۆمپانیای قەیوان لە سنوری چەمچەماڵەوە و کۆمپانیای کاریش لە قەزای خەباتەوە، بە دوو هێڵی جیاواز کارەبا بە پارێزگای کەرکوک دەدەن.

هەر لە قەزای خەباتەوە کارەبا بە پارێزگای نەینەواش دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بڕی ئەو کارەبایەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە کەرکوک و نەینەوا دەدرێت گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەشێوەیەک هەندێکجار بڕی پێدانی کارەبا بەو دوو پارێزگایە دەگاتە ١٢٠٠ مێگاوات، بەڵام ناو بە ناو بڕی پێدانی کارەباکە کەمتر دەبێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو