شارەزایەکی سەربازیی: هەر گروپێکی عێراقی چەکدانەنێت سەرکردەکانی دەکرێتە ئامانج

٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٤٥ پاش نیوەڕۆ

شارەزایەکی سەربازیی: هەر گروپێکی عێراقی چەکدانەنێت سەرکردەکانی دەکرێتە ئامانج

پەنجەرە

شارەزایەکی بواری سەربازی دەڵێت، ئەگەر ئەمەریکا لە میلیشیا شیعەکان نائومێد بێت و میلیشیاکان پابەند نەبن بە دانانی چەکەکانیان، بەشێک لە سەرکردەی میلیشیاکان دەکرێنە ئامانج.

حەمدی گلی، شارەزای بواری سەربازی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەشێک لە سەرکردەی میلیشیاکان گەنج و کەم ئەزموونن، بۆیە پێچەوانەی ئاراستەی نێودەوڵەتی مامەڵە دەکەن.

دەشڵێت: ئەمەریکا بڕیاری یەکلاییکەرەوەی داوە و دەبێت میلیشیاکان لەچەک دابماڵرێن، ئەگەر پابەند نەبن سەرکردەکانیان دەکرێنە ئامانج.

بەپێی وتەی شارەزا سەربازییەکە، دوو ئاراستە لەنێو هێزە شیعییەکاندا هەیە، وەلائییەکان ئەوانەی بە تەواویی سەر بە ئێرانن، لەگەڵ ئەو هێزانەی کەمتر کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئەو وڵاتەوە.

"ئەو گروپانەی چەکدانان ڕەتدەکەنەوە، ئەوانەن کە نزیکن لە ئێرانەوە، لەکاتێکدا گروپەکانی تر کە وەلائی نین خەمی داهاتووی عێراقیانە." حەمدی گلی وای وت.

دەشڵێت: "شیعەی ئەحفادی ئیمام حوسێن کە خاوەنی یەک ملیۆن شەهیدن، لەگەڵ شیعەی ئێرانیدا نین."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو