"وەفدی پارتی ڕەخنەیان لێگرتووە"؛ سودانی لە پارتی توڕە و نیگەرانە

٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ

"وەفدی پارتی ڕەخنەیان لێگرتووە"؛ سودانی لە پارتی توڕە و نیگەرانە

پەنجەرە

وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕەخنەیان لە محەمەد شیاع سودانی کردووە و پێیانوابووە کەمتەرخەم بووە، ئەم گلەییەش کاتێک بە سودانی گەیشتووەتەوە، ناوبراوی تووڕە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق سەردانی بەغدای کردووە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوری مالکی و هادی عامری، ڕەخنەیان لە محەمەدشیاع سودانی گرتووە و وتوویانە پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداوە.

قسەکانی وەفدی پارتی گەیشتووەتەوە بە محەمەد شیاع سودانی، ناوبراویش توڕە و نیگەران بووە.

بەپێی زانیارییەکان، نیگەرانی سودانی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە وتوویەتی ئەو هەڵوێستە ئەرێنییەکانی بەرامبەر هەرێم دووچاری گرفتی کردووە لەلای هاوپەیمانە شیعەکانی، کەچی لەلایەن پارتییەوە ڕەخنە و گلەیی لێدەکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو