١٧٪ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەبڕێت
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری ئابووریی و دارایی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمساڵ موچەخۆرانی هەرێم ١٧٪ـی موچەکانیان لێبڕاوە.
محەمەد حسێن، ئەندامی دەستەی ئابوریناسانی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد: موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەنها ١٠ موچە وەردەگرن لەمساڵدا، بەو مانایەش ١٧٪ـی موچەکانیان لێبڕاوە بە بێ هیچ یاسا و ڕێسا و لۆجیکێک.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتەکانی هەرێم و بەغدا، لەبەرامبەر ڕادەستکردنی نەوت و بەشێک لە داهاتی مانگانە، حکومەتی عێراقیش موچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات.
محەمەد حسێن، دەڵێت: پێش ئەم رێکەوتنە، دوو مانگ موچە دواکەوت، ئێستا ئەو موچانە دیار نین و هێشتا نەدراون، کەسیش ناچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتیەکەی.