پارتی بەرپرسەکانی لە حکومەتی عێراقی دەگۆڕێت
٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٤ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم ئەو بەرپرسانەی خۆی دەگۆڕێت کە ئێستا لەبەغدا وەزیرن و پۆستیان هەیە، ئەو وەفدەشی کە ڕەوانەی بەغدای کردووە کۆمەڵێک داواکارییان لە لایەنە عێراقییەکان هەبووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات و هاوکێشەی نوێ نەیەتە پێشەوە، پارتی سەرجەم وەزیرەکانی لە بەغدا بە فوئاد حسێن و بەنگین ڕێکانیشەوە دەگۆڕێت، ئەگەریش هەیە رێبەر ئەحمەد بۆ وەرگرتنی وەزارەت ڕەوانەی بەغدا بکات.
هەر بە پێی زانیارییەکانی پەنجەرە کە لە سەرکردەی لایەنەکانەوە وەریگرتوون، وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی داوای ڕێککەوتن و کۆتایی هێنانیان بە کێشەی بودجە وموچە لە لایەنە عێراقییەکان کردووە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەشدەکەن، لەکۆبوونەوەی نێوان وەفدی پارتی لایەنە عێراقییەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پشکی ئەو حزبە لە پۆستەکانی عێراقدا کراوە.