لە خورماتووەوە هەڵدرابوو؛ پێشمەرگە تەقە لە درۆنێکی هێزە شیعەکان دەکات

٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٧ پێش نیوەڕۆ

لە خورماتووەوە هەڵدرابوو؛ پێشمەرگە تەقە لە درۆنێکی هێزە شیعەکان دەکات

پەنجەرە

ئەمشەو هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی زنانەی نزیک قەزای خورماتو تەقەیان لە درۆنێک کرد کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، کە درۆنەکە لەناوچەی خورماتوەوە هەڵدرابوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، کاتێک درۆنەکە بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سوڕاوەتەوە، لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقە لە درۆنەکە کراوە و دواتر ئاسمانی ناوچەکەی بەجێهێشتووە.

هەڵدانی درۆن لە سنوری خورماتوەوە بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایە، پێشتریش هەر لەو ناوچانەوە بە درۆن و موشەک کێڵگەی گازی کۆرمۆر بۆردومانکراوە و هێرشیکراوەتە سەر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو