هۆشداریی لە دووبارە هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێت

٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٠ پاش نیوەڕۆ

هۆشداریی لە دووبارە هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێت

پەنجەرە

دەزگای هەواڵگیری عێراقی ئاگاداریی حکومەتی هەرێمی کردووەتەوە و هۆشدارییپێداوە لە دووبارە هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەرێمیش ئاگادارکردنەوەکەی بەهەند وەرگرتووە.

شەوی ڕابردوو، لە سنوری قەزای خورماتووەوە و هەر لەو ناوچەیەوە کە پێشتر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرایە ئامانج، درۆنێک ڕەوانەی سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە کرا لە سنوری ناحیەی زنانە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لەم ڕۆژانەدا دەزگای هەواڵگریی عێراق هۆشداریی داوە لە دووبارە هێرشکردنەوە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەم هۆشدارییەشی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە.

هاوکات حکومەتی هەرێمیش هۆشدارییەکەی بەهەند وەرگرتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو