ئەگەری ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید بەهێز بووە

٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥١ پاش نیوەڕۆ

ئەگەری ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید بەهێز بووە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات ئەگەری ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید- سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهێز بووە و دوو ڕۆژی تریش دەردەکەوێت.

سەرچاوەکە کە نزیکە لە شاسوار عەبدولواحید، بە پەنجەرەی وت: پێشتر پێمان ڕاگەیاندبوون کە کاتی ئازادکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگەیە، بەڵام ئێمە هەڵەبووین لە ژماردنی ڕۆژەکان و ٢٩ـی مانگە نەک ٢٧.

وتیشی: بەمپێیە بێت دەبێت دوو ڕۆژی تر ناوبراو ئازادبکرێت، ئەگەر ئازادکردنیشی بەهێزە، چونکە لەسەر هیچ کەیسێکی تر سزا نەدراوە.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کەیسێکی دیکە لەسەر بوو کە پەیوەستە بە سکاڵای ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، بەڵام ئەو کەیسە هێشتا بڕیاری لێنەدراوە لەلایەن دادگاوە.

ئەم گەشبینییەی لای کەسە نزیکەکانی شاسوار عەبدولواحید بۆ ئازادکردنی، پێشتریش سەرچاوەیەکی سیاسی جەختیلێکردبووە و بە پەنجەرەی وت: "ئازادکردنی ناوبراو پێویستە بۆ ئەوەی پەرلەمانتارەکانی بڵاوەی لێنەکەن و خۆی ئیدارەیان بدات."

ڕۆژی ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەپەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ- شادی نەوزاد دەستگیرکرا. دواتر لە ٢ـی ئەیلول بە پێنج مانگ زیندانییکردن سزادرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو