سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: هێشتا عەرەبی سونە لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێکنەکەوتوون

٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٢ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: هێشتا عەرەبی سونە لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێکنەکەوتوون

پەنجەرە

لەکاتێکدا بڕیارو ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنەکەش لەنێو کارنامەی دانیشتنەکەدایە، سەرکردەیەکی عەرەبی سونە دەڵێت تائێستا سونە ڕێککەوتنی نێوخۆیی ئەنجام نەداوە.

ئیسماعیل حەدیدیی، سەرکردەی عەرەبی سونە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئیستیحقاقی محەمەد حەلبوسییە بەوپێیەی زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام موسەنا سامەرائی و لایەنەکانی تر دژی ئەوەن پۆستەکەی پێبدرێت.

دەشڵێت: ئەگەر سامەرائی و حەلبوسی بچنە کێبڕکێی نێو پەرلەمانەوە، موسەنا سامەرائی براوە دەبێت، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی و کورد پشتگیریی دەکەن.

بەوتەی ئیسماعیل حەدیدیی، حەلبوسی خاوەنی زۆرترین کورسییە و ئەگەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەخۆی نەدرێت، دەبێت بدرێت بە کەسێکی تری نێو هاوپەیمانی تەقەدوم.

دەشڵێت: محەمەد تەمیمی و خەڵکی تریش هەن لە نێو هاوپەیمانی تەقەدوم کە خواستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو