"ڕێککەوتنێکی ناچاریی"؛ هەسەدە و دیمەش لەژێر فشاردا هەنگاو بۆ ڕێککەوتن دەنێن

٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٩ پاش نیوەڕۆ

"ڕێککەوتنێکی ناچاریی"؛ هەسەدە و دیمەش لەژێر فشاردا هەنگاو بۆ ڕێککەوتن دەنێن

پەنجەرە

حکومەتی سوریا و هەسەدە هەنگاو بۆ ڕێککەوتنێکی ناچاری دەنێن و سەرباری نەبونی متمانە لەنێوانیان، بەڵام لەژێر فشاری ئەمەریکا و هاوپەیماناندا لەسەر مێزی گفتووگۆ کۆ دەبنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاڤای کوردستان بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر گۆڕانکاریی ڕوونەدات، بڕیارە سبەینێ حکومەتی سوریا لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە ڕابگەیەنێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، هەسەدە دەیەوێت ئەزموونی هێزی پێشمەرگە لە سوریا دووبارە ببێتەوە بەوەی بەشێک بن لە سیستەمی بەرگری سوریا، بەڵام وەکو هێزێکی سەربەخۆ لەناوچەکانی خۆیان بمێننەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هەسەدە و سوریا متمانەیان بەیەکتری نییە و ڕێککەوتنەکە بە ستراتیژی نابینن، بەڵام لەژێر فشاری ئەمەریکا و هاوپەیماناندا ناچارن هەنگاو بۆ نزیکبونەوە لەیەکتری بنێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو