توركیاش دێته ڕیزی گومانلێكراوانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر
٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:١٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، کە گەورەترین کێڵگەی غازی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن کۆمپانیای "دانا غاز"ـی ئیماراتییەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، بووەتە چەقی ململانێیەکی مەترسیدار. تا ئێستا ١١ جار بە درۆن و موشەک کراوەتە ئامانج، کە دوایینیان لە ٢٦ـى مانگى ڕابردوودا بوو كه بووه هۆی وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا.
شه‌وى ڕابردوو درۆن له ناوچه‌ى نزیكی كێڵگه‌كه بینراوه و ته‌قه‌ى لێكراوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه كه جارێكى تر هێرش بكرێته سه‌ر كێڵگه‌كه، چونكه جاره‌كه‌ى پێشتریش به‌هه‌مانشێوه پێش ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه ئه‌نجام بدرێت، شه‌وێك پێشتر درۆن له نزیكی كێڵگه‌كه‌دا بینرابوو.
ئه‌م زانیارییانه‌ش له‌كاتێكدان كه تائێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و هێرشه‌ى جاری پێشوو كێ ئه‌نجامى داوه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى پێدراوه‌كان په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێران ڕاده‌كێشن، به‌ڵام ئێستا ناوی توركیاش وه‌كو تۆمه‌تبار هاتووه‌ته ناوانه‌وه.
بۆچی توركیا؟ گومان، ئەگەر و بەرژەوەندییەکان
هەرچەندە زۆربەی هێرشەکان بە موشەک و درۆنی کورت مەودا دەکرێن کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە شیعەکانەوە دەهاوێژرێن، بەڵام هەندێک شیکەرەوە باس لە "بەرژەوەندیی تورکیا"ـش دەکەن لە پەکخستنی کێڵگەکەدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دوو ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ژمارەیەک شارەزای ئابوری کوردیان ڕاگەیاندووە بۆردومانەکەی کۆتا جاری کێڵگەی کۆرمۆر دەستی ئێرانی تێدا نەبووە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، "توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه".
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: توركیا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى له‌م كاره‌دا هه‌یه؟
ئه‌وه‌ى زانراوه ئه‌وه‌یه توركیا و ئیمارات دۆست نین، به‌ڵكو له‌ئاستى هه‌رێمایه‌تییدا ململانێیه‌كى زۆریان له‌نێواندا هه‌یه. به‌وپێیه‌ى كۆرمۆر له‌لایه‌ن دانا غازی ئیماراتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌رى به‌ئامانجگرتنى له‌لایه‌ن توركیاوه به مه‌رامی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمارات، ڕێی تێده‌چێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌پێكردن یان وه‌ستاندن یاخود سازشپێكردنى ئیمارات له شوێنى دیكه‌ى جیهان كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ریه‌كترى ده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانا غاز پلانی گه‌وره‌تركردنى كێڵگه‌كه و زیادكردنى به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى هه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له‌م پلانه و ئه‌وى لێده‌رنه‌كرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له داهاتوودا گازه‌كه هه‌نارده‌ى بازاڕه جیهانییه‌كان كرا.
هاوكات كێڵگه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان دایه، كه ئه‌م هێزه توركیا به نه‌یاری خۆی و دۆستى په‌كه‌كه‌ى ده‌زانێت.
شوێنى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه، خۆی بۆ خۆی مایه‌ى گومانه. ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى كۆرمۆر یه‌كلایی كرده‌وه، ئه‌وه‌یه كه هێرشه‌كه له ناوچەکانی "باشووری کێڵگەکە و لە ڕۆژهەڵاتی قەزای دووزخورماتوو" بووە. ئه‌م شوێنانه‌ش هێزه‌كانى حه‌شدی توركمانیی لێ جێگیرن.
حه‌شدی توركمانى ئه‌گه‌رچی هێزێكى وه‌لائی سه‌ر به ئێرانه، به‌ڵام وه‌كو كرێگیراویش و له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا كارده‌كه‌ن. ڕه‌نگه پاشخانى نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو لاشیان ڕۆڵی هه‌بووبێت له به‌كارهێنانى ئه‌و گروپانه له‌لایه‌ن توركیاوه.
هه‌موو ئه‌م گومان و ئه‌گه‌رانه‌ى بۆ توركیا له ئارادان، بۆ ئێرانیش هه‌ر ڕاستن. ئه‌وه‌شى كه پرسه‌كه‌ی به لێڵی و ناڕوونى هێشتووه‌ته‌وه، لاوازیی عێراق و داموده‌زگاكانێتى له‌به‌رامبه‌ر تێكچڕژانى به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێكی كۆتایی له‌باره‌ى ئه‌نجامده‌رانى سه‌ره‌كی پشت هێرشه‌كانه‌وه، نه‌ك هه‌ر قورس، به‌ڵكو مه‌حاڵیش بێت.