لە خورماتوو حـ..ـ.ـ.ـەشـ.،.ـد تۆمەتبارە کەچی بەرپرسی دەزگا ئەمنییەکان دەگۆڕدرێن
٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٥٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا هێزەکانی حـ..ـ.ـ.ـەشـ.،.ـدی شەعبی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، بەڵام هیچ ڕێکار و گۆڕانکارییەک لەو هێزانەدا نەکراوە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسی زۆربەی دامودەزگا ئەمنییەکانی قەزاکە گۆڕدران.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید محسن سەفەر- بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتو، عەقید شکور مەحمود-بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامرلی، عەقید یاسر- بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کۆماریی، عەقید محەمەد ستار- بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەکان، موقەدەم ئەحمەد نوری- بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، موقەدەم قەیس عەوەز- بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی حەمورابی، لە پۆستەکانیان لابراون.
هیچکام لەو بەرپرسانەی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکانی قەزای خورماتوو دانراون کورد نین و لە نەتەوەکانی ترن.
ئەم گۆڕانکارییانە لەکاتێکدایە کە تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرپرسیارێتی هێزەکانی حـ..ـ.ـ.ـەشـ.،.ـد لە خورماتو ئەنجام نەدراوە، لەکاتێکدا بەپێی ئەنجامی لیژنەکەی عێراق بۆردومانی کۆرمۆر لەو ناوچەیەوە ئەنجامدراوە کە هێزەکانی حـ..ـ.ـ.ـەشـ.،.ـدـی تێدا جێگیرە.