سەرچاوەیەک: کەشوهەوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی یەکلاییکردنەوەی سەرجەم پۆستەکانی تێدایە

٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:١٠ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک: کەشوهەوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی یەکلاییکردنەوەی سەرجەم پۆستەکانی تێدایە

پەنجەرە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی کاندیدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرانی دەستیپێکرد، سەرچاوەیەکیش لە نێو ئەنجومەنەکە دەڵێت کەشوهەوای دانیشتنەکە ئاماژەی یەکلاییکردنەوەی سەرجەم پۆستەکانی تێدایە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دۆخەکە ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە هەیبەت حەلبوسی کاندیدی سونەکان ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.

وتیشی: عەدنان فەیحان کاندیدی چوارچێوەی هەمانگی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.

سەبارەت بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی کوردە، شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و رێبوار کەریم لە ڕەوتی هەڵوێست کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو