شاسوار عەبدولواحید لە گرتووخانەی چاکسازییەوە گواسترایەوە بۆ تەسفیرات
٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شاسوار عەبدواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە گواسترایەوە بۆ تەسفیراتی سلێمانی.
ئەمڕۆ دوو شەممە، شاسوار عەبدولواحید سزا پێنج مانگییەکەی تەواو کرد کە لەسەر دۆسیەی شادی نەوزاد بەسەریدا سەپێنرابو، بۆیە لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە گواسترایەوە بۆ تەسفیرات.
سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: چاوەڕوانی ڕۆژی یەکشەممە دەکەین، تا بزانین شاسوار عەبدولواحید ئازاد دەکرێت یاخود لەسەر دۆسیەی تر دەهێڵرێتەوە.