بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان شیعەکان بوون بە دوو بەشەوە

٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٨ پاش نیوەڕۆ

بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان شیعەکان بوون بە دوو بەشەوە

پەنجەرە

بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەرکەوتەی کوردە، شیعەکان دابەش بوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دوای ئەوەی هەریەکە لە شاخەوان عەبدوڵڵا لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و د. ڕێبوار کەریم لە لیستی هەڵوێست خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردووە، شیعەکان ڕایان جیایە لەنێوان هەردوو کاندیدەکەدا.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە: نوری مالیکی، فالەح فەیاز و هادی عامری، کار بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا دەکەن و دەنگی پێدەدەن.

لەبەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی کار بۆ ڕێبوار مەحمود دەکات و دەنگی پێدەدات.

هاوکات لەگەڵ سودانی، محەمەد حەلبوسیش بەڵێنی داوە دەنگ بە ڕێبوار مەحمود بدەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو