هەوڵی پاشەکشەپێکردنی رێبوار کەریم دەدرێت لە خۆکاندیدکردن

٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٤ پاش نیوەڕۆ

هەوڵی پاشەکشەپێکردنی رێبوار کەریم دەدرێت لە خۆکاندیدکردن

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەنجەرەی وت: قسە لەگەڵ ڕێبوار کەریم کراوە بۆ پاشەکشەکردن لە کێبڕکێی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرچاوەکە وتی: جگە لەداواکردن، هاوکات فشاریش لە ناوبراو کراوە بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی شاخەوان عەبدوڵڵا پاشەکشە بکات.

بەوتەی سەرچاوەکە، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کە لایەنگری سەرکەوتنی شاخەوان عەبدوڵایە، هاتووتە پەرلەمان بەمەبەستی کارکردن بۆ ناوبراو. 

هاوکات عەمار حەکیمی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەش بەهەمانشێوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ سەرخستنی شاخەوان عەبدوڵڵا.

پێشتر پەنجەرە بڵاویکردەوە: هێزە شیعە و سوننە لە دەنگدان بە کاندیدەکانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک وەزیران بوون بە دوو بەشەوە، نوری مالیکی و هادی عامری و فالح فەیاز لەگەڵ دەنگدانان بە شاخەوان عەبدوڵڵا، سودانی و حەلبوسی لەگەڵ دەنگداندان بە ڕێبوار کەریم.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو