ئەو "نامە هەڵە"یەی هاوکێشەکەی پەرلەمانی عێراقی گۆڕی

٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٢ پاش نیوەڕۆ

ئەو "نامە هەڵە"یەی هاوکێشەکەی پەرلەمانی عێراقی گۆڕی

پەنجەرە

لەکاتێکدا هێزە سونەکان لەسەر کاندیدکردنی "هەیبەت حەلبوسی" بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێککەوتبوون، بەڵام نامەیەکی هەڵەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دۆخەکەی شڵەقاند.

فەرهاد ئەتروشی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانتارانی حزبەکەی کردووە و داوایلێکردوون دەنگ بە "سالم عیساوی" رکابەری "هەیبەت حەلبوسی" بدەن.

لەبری ئەوەی نامەکە بخاتە نێو گروپی پەرلەمانتارانی پارتییەوە، فەرهاد ئەتروشی بە هەڵە نامەکەی خستووەتە نێو گروپی پەرلەمانتارانی عێراقەوە و دواتر سڕیویەتییەوە. بەڵام زۆرێک لە پەرلەمانتاران نامەکەیان بینیووە، ئەمەش لایەنە سونەکانی توڕە کرد.

دوای ناردنی نامەکە بۆ نێو گروپی پەرلەمانتارانی عێراق "بە هەڵە" لەلایەن ئەتروشییەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و بەشێک لە سونەکان توڕە بوون و دەنگیان بە رێبوار کەریم- کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست لەبری شاخەوان عەبدوڵڵا- کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو