ڕێبوار کەریم: ناکشێمەوە و بۆ دەرچوون خۆم کاندید کردووە نەک شتی دیکە

٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٩ پاش نیوەڕۆ

ڕێبوار کەریم: ناکشێمەوە و بۆ دەرچوون خۆم کاندید کردووە نەک شتی دیکە

پەنجەرە

ڕێبوار کەریم، کاندیدی لیستی هەڵوێست بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی وت: لە کێبڕکێی پۆستەکەدا ناکشێمەوە، خۆشم بۆ دەرچوون کاندید کردووە نەک بۆ شتی دیکە.

پرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێش کەمێک دەستیپێکردەوە پاش ئەوەی پارتی کاندیدەکەی کە شاخەوان عەبدوڵڵا بوو کشاندەوە و فەرهاد ئەتروشی لەبری ئەو کاندید کرد.

پێشتریش ڕاگەیەنرا کە فشارێکی زۆر لەسەر ڕێبوار کەریمە بۆ کشانەوە لە کێبڕکێکە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو