ئایدز؛ مەترسییەکی گەورە لە دەرگای هەرێمی کوردستان دا

٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٣ پاش نیوەڕۆ

ئایدز؛ مەترسییەکی گەورە لە دەرگای هەرێمی کوردستان دا

پەنجەرە

هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز لە ئێران تا دێت ژمارەیان ڕوو لە زیادبوون دەکات، ساڵانە چەند هەزار کەسێک لەو وڵاتە دەبنە هەڵگری ڤایرۆسەکە و  شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەدەر نین لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز تێیاندا.


ئایدز لە دەرگای هەرێم دا

بە وتەی جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، بەپێی خەمڵاندنیان، ژمارەی تووشبوانی ئایدز لەو پارێزگایە 624 کەسە و 230 کەسیان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
 
خالید رەحمانی، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند: لە سنووری ئەو پارێزگایەدا 249 تووشبووی ئایدز دەستنیشان کراون کە 239 کەسیان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
 
دەشڵێت؛ ئەوە هەموو ژمارەکە نییە و بەپێی خەمڵاندنیان، ژمارەی گشتیی تووشبووانی ئایدز لەو پارێزگایە 624 کەسە.

بەڕای شارەزایانی بواری تەندروستی، ئەگەر ژمارەکە لە پارێزگای سنە بەوجۆرە بێت، ئەوا ڕێژەی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز لە پارێزگای کرماشان زۆر زیاترە.

پێشتر بەرپرسانی تەندروستی ئێران خەمڵاندنیان بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ئێران دا کردووە و پێیانوابووە، 10٪ ی هەڵگرانی ڤایرۆسەکە لە پارێزگای کرماشان ی کوردنیشینن.


ئایدز؛  ئەو مەترسییەی بەهەند وەرنەگیراوە 

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی راستەخۆ لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات، بەوپێیەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لە نێوان دانیشتوانی هەردوولادا هەیە.

د. ئەیاد محەمەد عەلی، پسپۆڕ لە بواری بۆماوەزانی گەردیلەیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند،: بڵاو بوونەوەی ئایدز لە ئێران مەترسی راستەخۆی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە هاتووچۆ لەنێوان هەردوو وڵاتدا زۆرە و پشکنینی ڤایرۆسی کەمە.

دەشڵێت: جگە لەوەی خەڵکێکی زۆر لەنێوان هەردوو وڵاتدا هاتوچۆ دەکەن و بەرکەوتنی راستەوخۆ هەیە، بەشێکی زۆر لە سەنتەرو شوێنە گشتییەکانیش لەلایەن خەڵکانی ئێرانییەوە بەڕێوە دەبرێن و ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ خوێندا دەکەن، کە ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی خوێنەوە دەگوێزرێتەوە.


ئایدز لە هەرێم

بەپێی ئامارە  فەرمییەکان، لەماوەی 11 مانگی سەرەتای ساڵی 2025 دا، 87 حاڵەتی نوێی تووشبوون دەستنیشان کراوە، 64 حاڵەتیان بیانی و خەڵکی دەرەوەی هەرێمن و 23 حاڵەتەکەی تریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن. 

هەموو تووشبووانی دانیشتووی هەرێم، کە کۆی گشتییان لە هەموو ساڵەکاندا دەگاتە 150 حاڵەت، لەژێر چاودێریی تەندروستیدان. ئەوان بەردەوام چارەسەر و هۆشیاریی پێویستیان پێ دەدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو