هادی عامری بۆ رێبوار کەریم مەحمود: بارزانی هەڕەشە دەکات بۆیە لەکێبڕکێکە بکشێرەوە 

٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٣ پاش نیوەڕۆ

هادی عامری بۆ رێبوار کەریم مەحمود: بارزانی هەڕەشە دەکات بۆیە لەکێبڕکێکە بکشێرەوە 

پەنجەرە

پێش کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵا لە کێبڕکێی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکردەی لایەنە شیعەکان بانگهێشتی رێبوار کەریم مەحمودیان کردووە و داوای کشانەوەیان لێکردووە.


هەڕەشەی بارزانی؛ سەرکردە شیعەکان دەهێنێتە سەر هێڵ 

پێش کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵا لە کێبڕکێی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکردەی لایەنە شیعەکان رێبوار کەریم مەحمودیان بۆ نێو "هۆڵی دەستوری" پەرلەمان بانگهێشتکردووە.

لەنێو "هۆڵی دەستوری" ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا، هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر بە ئامادەبونی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و سەرکردە شیعەکان داوای کشانەوەی لە رێبوار کەریم مەحمود کردووە.

هادی عامری بە رێبوار کەریم مەحمودی وتووە: مەسعود بارزانی لەسەر هێڵە و هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات، بۆیە داوا دەکەین لە کێبڕکێکە بکشێییتەوە.


مشتومڕ دروست دەبێت

دوای ئەوەی هادی عامری داوای کشانەوەی لە رێبوار کەریم مەحمود کردووە، گفتووگۆ لەنێوان رێبوار کەریم و پەنگین رێکانی دروست دەبێت.

رێبوار کەریم مەحمود بە پەنگین رێکانی دەڵێت: لەدوێنێوە هیچ نەماوە بەرامبەرم ئەنجامی نەدەن، هەر لە هەڕەشەکردنەوە تا دەگاتە بەرژەوەندی.

پاشان رێبوار کەریم مەحمود ڕوو لە سەرکردەکانی شیعە دەکات و دەڵێت: داوای لێبوردن دەکەم ئێوەمان ماندوو کرد، بەڵام بەردەوام دەبم لە کێبڕکێکە و ناکشێمەوە.

بەمجۆرە مشتومڕی کشانەوەی رێبوار کەریم مەحمود کۆتایی دێت و گەڕێ سێیەمی هەڵبژاردن دەست پێدەکات، کە ئەنجامی سەرکەوتنی فەرهاد ئەتروشی بو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو