ئێران ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی بەدوو هێزی جیاواز دەسپێرێت
٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئێران ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانی بەدوو هێزی جیاواز سپاردووە، بەشێک لەو هێزانە لە مامەڵە کردن دا توندن و بەشەکەی تریان تاڕادەیەک مامەڵەیان نەرمترە.
لەکاتێکدا حکومەتی عێراق ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی بە هێزەکانی پاسەوانی سنور سپاردووە، بەڵام دوو هێزی جیای ئەمنی و سەربازی ئێران ناوچە سنورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و هەرێمدا دەپارێزن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی لە هەڵەبجەوە تا قەندیل بە سوپا پاراستووە، ئەم هێزە مامەڵەی توندە و لەو ناوچانە دانراوە بۆ ڕێگریکردن بە جوڵەی سەربازی.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی ئێران لە ناوچەی گەرمیانەوە بۆ پارێزگای دیالە بە هێزەکانی ئەرتەش سپێردراوە، بەو پێیەی جموجۆڵی چەکداری لەو سنورانە نییە.