دەسەڵاتی دادوەری عێراق؛ لە فشار خستنە سەر هەرێمەوە بۆ نێوەندگیری 

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٣:٠٧ پێش نیوەڕۆ

دەسەڵاتی دادوەری عێراق؛ لە فشار خستنە سەر هەرێمەوە بۆ نێوەندگیری 

پەنجەرە

فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بوە ئەندازیاری لابردنی لەمپەرە یاساییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەرکەوتەی کوردبو، لەکاتێکدا پێشتر دەسەڵاتی دادوەری و بەدیاریکراوی دادگای فیدراڵی بە بڕیارەکانی تەنگی بە هەرێم هەڵچنیبو.

ڕوودانی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە تەنگ پێهەڵچنینەوە بۆ نێوەنگیری کردن و دەستوەردان بۆ چارەسەرکردنی پرسێکی گرێدراو بە کوردەوە، بە بەشێک لە گۆڕانکاری و وەکو هەڵوێستێکی نوێی دەسەڵاتی دادەوەری دادەنرێت.


دادگای فیدراڵی؛ لە فشارەوە بۆ بێدەنگی 

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، دادگای فیدراڵی عێراق چەندین بڕیاری لە دژی هەرێم و دامەزراوەکانی دەرکرد، ئەمەش دەسەڵاتی دادوەری عێراقی دووچاری پێکدادان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتە یاساییەکانی کرد.

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەڵپەساردنی ئیشوکارەکانی کۆمیسیۆنی هەرێم، بڕیارەکانی دژی کەرتی نەوتی هەرێم و چەندین بڕیاری تری دادگای فیدراڵی عێراق بوە مایەی دروستکردنی فشاری گەورە لەسەر هەرێم.

زۆرترین فشارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێمی کوردستان لە سەردەمی دادوەر "جاسم عمێری" دا بو، بەڵام دوای خانەنیشین بونی و دەستبەکاربونی دادوەر"مونزیر ئیبراهیم" فشارەکانی ئەو دادگایە بۆ سەر هەرێم کاڵ بونەوە.

هەروەها ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و خاوبونەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان، کاریگەرییان لەسەر لاوازبونی فشارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ سەر هەرێم هەبو.

د. ئیسماعیل نەجمەدین، پسپۆڕی بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێکهاتەی نوێی دادگای فیدراڵی و گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆکەی، وا لێکدرایەوە کە چیتر دادگا بڕیارێک نەدات جێی سەرنج بێت.

دەشڵێت: پێشتر لایەنەکان گلەییان لە دەستوەردانی دادگا هەبو، بەڵام دواتر دادگا زۆربەی داواکانی ڕەتدەکردەوە بە پاساوی ئەوەی تایبەتمەندی ئەو نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو