هۆکاری سەرهەڵنەدانی خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٣:١٩ پاش نیوەڕۆ

هۆکاری سەرهەڵنەدانی خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

پەنجەرە

وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دژی حکومەتی ئێران نەڕژاوەتە سەر شەقامەکان، چونکە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران دەست لە کورد و بەلوج و نەتەوەکان ناپارێزن.

خەلیل نادریی، وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئێران لەکاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیدا نەرمتر مامەڵە لەگەڵ خەڵکی تاران دەکەن، بەڵام دەست لە کورد و عەرەب و بەلوج ناپارێزن.

دەشڵێت: تائێستا حزبە کوردییەکان داوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان لە خەڵکی کوردستان نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی ئێران لە کرماشان و لوڕستان خەڵکیان شەهید و بریندار کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو