ڕێکخراوی هەنگاو: ١٨٥٦ کەس و ٢٥ چالاکوانی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دراون

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٣:٢٢ پاش نیوەڕۆ

ڕێکخراوی هەنگاو: ١٨٥٦ کەس و ٢٥ چالاکوانی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دراون

پەنجەرە

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون گەیشتووەتە ١٨٥٨ کەس و لەسێدارە دراوەکان جۆرەها تۆمەتباریان تێدا بوە.

لە ڕاپۆرتەکەی رێکخراوی هەنگاودا ئاماژە بەوەکراوە، سەرووی ٧٠ هاوڵاتی سڤیل بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون، هەروەها ٥٩ دەستگیرکراویش لە گرتوخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، سەرووی ٢٥ چالاکوانی سیاسیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جيبەجێکراوە، ئەمە جگە لەوەی ٢٠٧ ژنیش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو