سەرباری مەترسی هێرشی میلیشیاکان کۆمپانیای دانەگاز بەردەوامە لە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:١٨ پاش نیوەڕۆ

سەرباری مەترسی هێرشی میلیشیاکان کۆمپانیای دانەگاز بەردەوامە لە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر

پەنجەرە

سەرباری هەڕەشەی بەردەوامی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی بەردەوامە لە فراوانکردنی کێڵگە غازییەکە.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەئێستادا ڕۆژانە نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا غازی لێ بەرهەم دەهێنرێت، کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی دەیەوێت بەرهەمی ڕۆژانەی غاز لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بگەیەنێتە یەک ملیار پێ سيجا لە ڕۆژێکدا .

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای دانەگاز کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سەرباری مەترسی هێرشی میلیشیا شیعەکان، بەڵام دانەگاز سەرقاڵی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆرە.

دەشڵێت: کۆمپانیاکە بە ترسەوە سەرقاڵی ئیشوکاری فراوانکردنی کێڵگە گازییەکەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو