محەمەد کەربولی: لەگەڕی یەکەمدا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:١٨ پاش نیوەڕۆ

محەمەد کەربولی: لەگەڕی یەکەمدا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە

پەنجەرە

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، ڕێگریکردن لە دەرچوونی شاخەوان عەبدوڵا بە جيگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامی بۆ پارتی لە پشتەوە بو بەوەی دەستوەردان لە پۆستی سەرۆک کۆماردا نەکات.

محەمەد کەربولی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەرائی، دەڵێت: پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڕی یەکەمدا بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە، ئەستەمیشە لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێتەوە، ڕەنگە نزار ئامێدی پۆستەکە وەربگرێت.

دەشڵێت: خۆم دەنگم بە شاخەوان عەبدوڵا دا و رێککەوتنمان هەبوو، داوایەکی رێبوار کەریم مەحمودم ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەم.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو