ئیدارەی خۆسەر بۆ پەنجەرە: چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا 10 ساڵی دەوێت

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٣٧ پاش نیوەڕۆ

ئیدارەی خۆسەر بۆ پەنجەرە: چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا 10 ساڵی دەوێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، پێناچێت دۆخی سوریا تا 10 ساڵی تریش هێور ببێتەوە، چونکە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکە قورس و ئەستەمە.

سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای ڕووخانی بەعس تائێستا دۆخی عێراق بەتەواوەتی هێور نەبووەتەوە، بۆیە ڕووخانی ڕژێمێکی بەتەمەن و هاتنە پێشەوەی دۆخێکی نوێ لە سوریا وادەکات چارەسەرکردنی کێشەکان کاتی بوێت.

دەشڵێت: ئێستا شەش هێزی سەرەکی لە سوریا هەن و حکومەتی دیمەشق کێشەی لەگەڵ سێ لەو هێزانەدا هەیە کە کورد و درووز و عەلەوین، لەکاتێکدا مەسیحییەکان بێدەنگن و عەرەبی سونەش وەکو زۆرینە مامەڵە دەکات.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، جگە لە پێکهاتەکان لە ئێستادا بەعسییەکانیش خۆیان ڕێکخستووەتەوە و لەهەندێک ناوچە جموجۆڵ و چالاکییان هەیە، ئەمانە وادەکەن چارەسەرکردنی کێشەکان کاتی زۆریان بوێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو