ئایا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت؟

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٣٨ پاش نیوەڕۆ

ئایا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت؟

پەنجەرە

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان هەبووە لەبارەی دیارییکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام تائێستا کەسیان کاندید نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، گفتوگۆ لەنێو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمدا دروستبووە بۆ بوونی کاندی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی.

هەروەک قسەش کراوە لەبارەی پاڵپشتیکردنی یەکێک لەو کەسایەتییانەی  خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن تائێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن ئەو لایەنانەوە نەدراوە چ بۆ بوونی کاندیدی تایبەت بە خۆیان، یاخود پاڵپشتیکردن لە یەکێک لە کاندیدەکان.

لەئێستادا دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کراوەتەوە و دەبێت تا ڕۆژی دووشەمە، کاندیدەکان ناوی خۆیان پێشکەش بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو