شوان داودیی پاش خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار: پیادەی مافێکی دەستوریی خۆم دەکەم
٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شوان داودیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد و باس لەوەدەکات کە "مومارەسەی مافێکی یاسایی و دەستوری خۆی کردووە".
شوان داودیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەخۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پیادەی مافێکی دەستوریی و یاسایی خۆم کردووە.
دەشڵێت: خۆ کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەیامی لە پشتەوەیە و هیچ هەنگاوێک بەبێ پەیام نییە.
شوان داودیی ئاماژەی بەوەکرد کە سەربەخۆیانە خۆی کاندید کردووە.
دەربارەی ئەو بۆچوونەی کە پێیوایە چانسی کاندیدانی سەربەخۆ لاوازە بۆ دەرچوون، داودیی هاوڕانییە و دەڵێت: "مەرج نییە دەرنەچم، چونکە دۆخەکە بەندە بە هاوکێشەی سیاسییەوە."
شوان داودیی، پێشتر ڕۆژنامەنووس بوو و تائێستاش خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی "هەواڵ"ـە، لە خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی پەرلەمانتار بوو.