پێدەچێت وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابخرێت
٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخرا، پێدەچێت تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆماریش دوو ڕۆژ درێژ بکرێتەوە، ئەمەش بە وتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی وت: گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق.
وتیشی: هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار تائێستا نەدراوە، بەڵام ڕەنگە وادەکە بۆ چوارشەممە درێژ بکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنی داهاتوویدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت.